فەرماندەی گشتیی هێزەکانی ئیتالیا لە عێراق بۆ مه‌سرور بارزانى : هه‌رێمى كوردستان مەڵبەندی بەیەکەوەژیانی ئاشتییانە لە ناوچەکەدا

ئەمڕۆ شەممە 19ی حوزەیرانی 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە جەنەرال فرانچیسکۆ پرینچیپێ فەرماندەی گشتیی هێزەکانی ئیتالیا لە عێراق کرد، کە بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکانی لە عێراق، سەردانی سەرۆکی حکومەتی کردبوو.

سەرۆکی حکومەت سوپاسی حکومەتی ئیتالیای کرد بۆ پشتیوانیی و پشتگیریکردنی هێزی پێشمەرگە لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستانی داعش ، هیوای سەرکەوتنیشی بۆ جەنەرال فرانچێسکۆ خواست لە ئەرکی داھاتوویدا.

فەرماندەی گشتیی هێزەکانی ئیتالیا لە عێراق، ئاماژەی بە پەیوەندی دۆستانە و مێژوویی نێوان کوردستان و ئیتالیا کرد و ستایشی هەرێمی کوردستانیشی کرد ، کە بووەتە پەناگەیەکی ئارام بۆ ئاوارە و پەنابەران و مەڵبەندی بەیەکەوەژیانی ئاشتییانە لە ناوچەکەدا .

Back to top button