سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان بۆ گۆتێرێز: بەو هیوایەین هاوئاهەنگیی نزیکی نێوانمان بۆ چارەسەرکردنی ئاڵنگارییەکان بەردەوامبێت
سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی هەڵبژاردنەوەی وەکو سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان پیرۆزبایی لە ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز دەکات .
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە هەژماری تايبه‌تى خۆی لە تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى تویتەر نووسیویەتی، ” پيرۆزبايى خۆم ئاڕاسته‌ى ئه‌نتۆنيۆ گۆتێرێز ده‌كه‌م به‌بۆنه‌ى دووباره هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ى وه‌كو سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان .”
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان هه‌روه‌ها له تويته‌كه‌يدا بۆ گۆتێرێز زياتر نووسيوويه‌تى :” بەو هیوایەین هاوئاهەنگیی نزیکی نێوانمان بۆ چارەسەرکردنی ئاڵنگارییەکان بەردەوامبێت کە رووبەڕووی هەرێمی کوردستان، عێراق و جیهان دەبنەوە”.
I congratulate @antonioguterres on his reappointment as the Secretary-General of the UN.
I look forward to continuing our close cooperation to address challenges facing the Kurdistan Region, Iraq and the world.
— Nechirvan Barzani (@IKRPresident) June 19, 2021