سیستەمی بایۆمێتری چیه و چۆن كار ده‌كات؟
خواكەڕك
پرۆسەی تۆماركردنی بایۆمەتری یەكێك لە هەنگاوە گرنگەكانی پلانی چاكسازیی كارگێڕی و داراییی حكوومەتی هەرێمی كوردستانە و تیایدا ناو و زانیاری و پەنجەمۆر و گلێنەی چاوی هەموو مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان لە ڕێگەی داتابەیسێكی تایبەتەوە بە شێوەیەكی ئەلكترۆنی تۆمار دەكرێن و بەو ڕێگەیەش ڕێگە لە دوو مووچەیی و سێ مووچەیی دەگیرێت و هەر مووچەخۆرێك تەنیا یەك مووچەی دەبێت و ئەوانی دیكە لە سیستمی مووچە لادەدرێن، هەروەها لە ڕێگەی ئەم پرۆسەیەوە هەموو مووچەخۆرێكی حكوومەت كە لە ژێر هەر ناونیشانێكدا مووچە یان هەر بڕە هاوكارییەكی دیكە لە حكوومەت وەربگرێت، دەبێتە خاوەن ژمارەیەكی تایبەتی وەك (ژمارەی كۆمەڵایەتی) كە تیایدا هەموو داتا و زانیارییەك لەبارەی هەڵگری ژمارەكەوە تۆمار دەكرێت.
گلێنه‌ی چاو پێوەرە سەرەكیەكەی ئەم سیستەمە زیرەكە یە چونكە ئۆرگانی چاو “دووبارە بوونەوەی نیە و دەستكاریكردنی مەحاڵە “، چونکه به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ ئۆرگانەكانی تر که ڕێژه‌ی ئەگەرێتی ته‌نها 1 له” 78^ 10 که ئه‌م ژماره‌یه‌ش زۆر ده‌گمه‌ن ده‌بێ بۆ ژماره‌ی ئێستای دانیشتوانی سه‌رزه‌وی. هه‌روه‌ها گلێنه‌ی چاوی ڕاسته‌و چه‌په‌ی هه‌رکه‌سێکیش جیاوازه هه‌تا دووکه‌سی دووانه‌ش هه‌رجیاواز ده‌بن.
ئێستا، ناسینه‌وه‌ی که‌سه‌کان له‌سه‌ر بنه‌مای گلێنه‌ی چاو ( Iris recognition ) له فڕۆکه‌خانه‌ی دوبه‌ی – ئیماڕات به‌کارده‌هێنرێت بۆ هاتنه‌ناوه‌وه‌ی سه‌ردانکه‌ران بۆ ناو ئه‌و ووڵاته که ئەرشیفەكەی 7.2 ملیار وێنه‌ی چاوی که‌سه‌کان له‌خۆده‌گرێت، به‌ڵام له‌ماوه‌ی که‌متر له 2 چرکه ده‌توانێ که‌سه‌که بناسێته‌وه که له‌لایه‌ن زانای به‌ناوبانگ ( John Daugman ) له‌بواری بایۆمێتریك و به‌تایبه‌ت له ناسینه‌وه‌ی گلێنه‌ی چاو (Iris recognition) کراوه.
هه‌رچه‌نده، تاکو ئێستاش له زۆربه‌ی ووڵاتانی دنیادا ناسینه‌وه به په‌نجه‌مۆر زۆر به‌کارده‌هێنرێ، به‌ڵام ووڵاتانی پێشکه‌وتوو له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان بیگۆڕن به گلێنه‌ی چاو، چونکه پرۆسه‌که‌ی زۆر خێراتر و ئاسانتره وه له‌ڕوو ئه‌منی ( Security )ه‌وه به‌هێزتره چونکه تاوانبار ناتوانێ گۆڕانکاری له چاوی دا بکات وه‌ك چۆن ده‌توانن شێوه‌ی ده‌موچاو بگۆڕن یان که‌مێك په‌نجه‌ی خۆیان بسوتێنن. هەربۆیەش دەبینن لەمساڵدا حکومەت جۆری بایۆمێتری گلێنەی چاو هاوشێوەی پەنجەمۆر بەکاردەهێنێت بۆ كۆكردنەوە و تۆماری داتای فەرمانبەرانی.
سەرچاوە/ Biometric identification systems
Technovelgy Info