په‌يامێك له يه‌كێتى ئافره‌تانى كوردستانه‌وه بەبۆنەی رۆژی جیهانی نەهێشتنی توندوتیژی سێكسی لە ململانێکاندا
يه‌كێتى ئافره‌تانى كوردستان له په‌يامێكدا بەبۆنەی رۆژی جیهانی نەهێشتنی توندوتیژی سێكسی لە ململانێکاندا ده‌لێت :جه‌نگ و ململانێكان فاكته‌رن بۆ دروستبوونی توندوتیژی دژی ئافره‌تان ومنداڵان و، هۆكارێكه بۆ قوربانیدانیان له‌ڕووی ده‌روونی و جه‌سته‌ییه‌وه.
له‌په‌يامه‌كه‌يدا يه‌كێتى ئافره‌تانى كوردستان كه وێنه‌يه‌كى دراوه به ده‌زگاى ميديايى خواكوڕك ده‌شلێت :ه‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌و جۆره توندوتیژییانه له‌كاتی جه‌نگ و ناخۆشیه‌كاندا له‌لایه‌ن ئافره‌تانه‌وه رووبه‌رووی چه‌ندین حاڵه‌تی نه‌خوازراویان ده‌كات، بۆیه پاش ته‌واوبوونی جه‌نگه‌كانیش هێشتا ئه‌و باره نه‌هه‌مواره ده‌روونیه كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر زهنیه‌تی ئه‌وان به‌جده‌هێڵێت و گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ دووباره ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ژیانێكی ئاسایی پێویستیان به هاوكاری و پاڵپشتی هه‌یه.
ده‌قى پەیامی یەکێتی ئافرەتانی کوردستان بەبۆنەی رۆژی جیهانی نەهێشتنی توندوتیژی سێكسی لە ململانێکاندا:
جه‌نگ و ململانێكان فاكته‌رن بۆ دروستبوونی توندوتیژی دژی ئافره‌تان ومنداڵان و، هۆكارێكه بۆ قوربانیدانیان له‌ڕووی ده‌روونی و جه‌سته‌ییه‌وه. به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌و جۆره توندوتیژییانه له‌كاتی جه‌نگ و ناخۆشیه‌كاندا له‌لایه‌ن ئافره‌تانه‌وه رووبه‌رووی چه‌ندین حاڵه‌تی نه‌خوازراویان ده‌كات، بۆیه پاش ته‌واوبوونی جه‌نگه‌كانیش هێشتا ئه‌و باره نه‌هه‌مواره ده‌روونیه كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر زهنیه‌تی ئه‌وان به‌جده‌هێڵێت و گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ دووباره ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ژیانێكی ئاسایی پێویستیان به هاوكاری و پاڵپشتی هه‌یه. هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌ش بوو له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كانه‌وه له‌رێكه‌وتی 19ی حوزه‌یرانی 2015 بڕیاری نه‌هێشتنی توندوتیژی سێكسی له شه‌ڕو ململانێكدا به ئامانجی پاراستن و دووباره گه‌راندنه‌وه‌ی هیوایه‌ك بۆ ئه‌و ئافره‌تانه‌ی توشی ئه‌و جۆره توندوتیژییانه بوون، ده‌ركرا.
له هه‌رێمی كوردستان ئه‌و كاره‌ساته‌ی له‌كاتی شه‌ڕی تیرۆریستانی داعش به‌سه‌ر ئێزیدی و پێكهاته‌كانی دیكه‌دا هات، كاره‌ساتێكی مرۆیی بوو كه له‌مێژوودا وێنه‌ی وه‌ك ئه‌و كاره‌ساته كه‌مه، قوربانیدانی ئه‌وان له‌پێناو پاراستنی شوناس و كیانی خۆیان بوو، به‌ڵام به دڕندانه‌ترین شێوه هه‌وڵی جینۆساید‌كردن و له‌ناوبردنیان درا.
ئه‌و هه‌وڵانه‌ی بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی لایه‌نی ده‌روونی رزگاربوانی ده‌ستی داعش ده‌كرێن، جێگه‌ی ده‌ستخۆشیه و ده‌بێت به هه‌وڵی هه‌موو لایه‌ك سه‌رله‌نوێ ژیانیان له زێدی خۆیان و له‌چوارچێوه‌ی پاراستنی سه‌قامگیری ئاشتی و ئاسایشی ناوچه‌كه‌یان فه‌راهه‌م بكرێت و، رێگه‌نه‌درێت چیدیكه ئافره‌تان و ژنانی كوردستان به‌تایبه‌ت ئافره‌تانی شنگال و ده‌شتی نه‌ینه‌وا ببنه قوربانی عه‌قڵی توندره‌وی و وێرانكاری.
ئێمه وه‌ك یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان هه‌ر له سه‌ره‌تای دروستبوونی شه‌ڕی داعشه‌وه، هاوكاری مرۆییمان به‌شێوازی جیاواز گه‌یاندۆته خوشك و برا ئێزیدیه‌كان به‌تایبه‌ت ئافره‌تان چونكه ئه‌وان زیاتر پێویستان به‌هاوكاری مرۆیی هه‌بوو، هاوكات هاوكاربووین له‌گه‌ڕاندنه‌وه‌ی چه‌ندین ئافره‌ت بۆ ئامێزی خێزانه‌كانیان و دوورخسته‌وه‌یان له‌و ژینگه ناله‌باره‌ی پێشتر بۆیان دروستكرابوو.
لەم رۆژەدا سەری رێز بۆ ئەو ئافرەتانه داده‌نوێنین كه له شه‌ڕو ململانێكاندا تووشی سه‌ختی و نه‌هامه‌تی بوون و، هه‌مووئه‌و ئافره‌تانه‌ش كه له‌ژێر هه‌رناوێكدا بێت رووبه‌رووی توندوتیژی سێكسی بوونه‌ته‌وه و له‌رووی ده‌روونی و جه‌سته‌ییه‌وه قوربانیانداوه.
یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان
19ی6ی2021