قه‌ندیل بۆ په‌كه‌كه كێلگه‌ی چاندنی مادده‌ی هۆشبه‌ر و شنگال ناوه‌ندی ساغكردنه‌وه‌یه‌تی
دوای تێپه‌رینی ده‌یان ساڵ به‌سه‌ر مانه‌وه‌ی په‌كه‌كه له چیای قه‌ندیل و ناوچه سنوریه‌كان، له ئێستادا په‌كه‌كه ته‌نها له چوارچێوه‌ی حزبێكی چه‌كدار نه‌ماوه‌ته‌وه به‌لكور ده‌ستی داوه‌ته، كاری بازرگانی به مادده‌ی هۆشبه‌ر و ته‌نانه‌ت چاندی مادده‌ی هۆشبه‌ر له قه‌ندیل، خواكوڕك كێلگه‌یه‌كی مادده‌ی هۆشبه‌ی په‌كه‌كه ئاشكرا ده‌كات.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له نێو رێكخستنه‌كانی په‌كه‌كه كه نه‌یویست ئاماژه به ناوه‌كه‌ی بده‌ین، به ده‌زگای میدیای خواكوڕكی راگه‌یاند: په‌كه‌كه له ئێستادا ده‌ستی داوه‌ته كاری بازرگانی كردن به مادده‌ی هۆشبه‌ر و چه‌ندین زه‌وی له سنوری قه‌ندیل به مادده‌ی هۆشبه‌ردا چاندووه، ساڵانه به‌رهه‌مه‌كه‌ین چه‌ندین ته‌ن مادده‌ی هۆشبه‌ره.
سه‌رچاوه‌كه ئاشكراشی كرد كه په‌كه‌كه بۆ ساغكردنه‌وه‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ر سودی له بازڕه‌كانی وڵاتی ئێران بینیووه، هه‌روه‌ها شنگالی وه‌ك ناوه‌ندێكی گرنگی ساغكردنه‌وه‌ی مادده هۆشبه‌ره‌كانی به‌كارهێناوه له چه‌ند ساڵی رابردوو، به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ میلیشاكانی دیكه‌ی سه‌ر به ئێران هه‌نارده‌ی وڵاتی سوریا و له‌وه‌ێشه‌وه بۆ وڵاتانی دیكه‌ی جیهانی هه‌نارده ده‌كه‌ن.