په‌رله‌مانتارێكی پارتی: به‌ هه‌موو لایه‌كه‌وه‌ رێگا نه‌درا نه‌خۆشخانه‌ی هیوا وه‌كوو كه‌ركووك بفرۆشرێت

ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ فراكسیۆنی پارتی ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات، رێگا نه‌درا ئه‌م جاره‌ پیلانێك له ‌دژی نه‌خۆشخانه‌ی هیوا سه‌ربگرێت و هاوشێوه‌ی كه‌ركووك بفرۆشرێت.

لەبەرامبەردا، شوان زراری، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لەفراکسیۆنی پارتی ڕایگه‌یاند: هه‌وڵێك هه‌بوو له ‌لایه‌ن تاقمی خیانه‌تی 16ـی ئۆكتۆبه‌ره‌وه،‌ كه‌ هاوشێوه‌ی كه‌ركووك نه‌خۆشخانه‌ی هیواش به‌و ده‌رده‌ ببرێت و بفرۆشرێ، بۆ ئه‌م جاره‌ سه‌رجه‌م خه‌ڵكی كوردستان پشتیوانیی حكوومه‌تیان كرد بۆ دابینكردنی پێوداویستی نه‌خۆشخانه‌ و رێگری له‌ فرۆشتنی به‌ كه‌رتی تایبه‌ت، ئه‌م جاره‌ رێگا نه‌درا هاوشێوه‌ی دارسنۆبه‌ره‌كان، یاری به‌ چاره‌نووسی ئه‌و شاره‌وه‌ بكرێت، ده‌بێت بۆ خه‌ڵكی كوردستان روون ببێته‌وه،‌ كه‌ ئه‌و گرووپه‌ ئه‌وه‌ی له‌ رابردوو بۆیان چووه‌ته‌ سه‌ر، ئه‌م جاره‌ ناتوانن.

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی پارتی راشیگه‌یاند: ناكرێت رێگا بدرێت هه‌ر گرووپ و تاقمێكی سیاسی، به‌ ئاره‌زووی خۆیان یاری به‌ چاره‌نووسی گه‌لێكه‌وه‌ بكه‌ن ئه‌و هه‌ڵمه‌ت و پشتیوانییه‌ جێگای رێز و ده‌ستخۆشییه،‌ كه‌ توانی ستۆپ به‌وانه‌ بكات كه‌ هیچ رێزێكیان له‌ خه‌ڵكی كوردستان نه‌ده‌گرت.

Back to top button