روونکردنەوەیەک سەبارەت بە کەمبوونەوەی بڕی پێدانی کارەبای نیشتمانی
ئەمڕۆ یەکشەممە وەزارەتی کارەبای حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی کەمبوونەوەی پێدانی کارەبای نیشتمانی بە هاووڵاتییان ڕوونکردنەوەیەکی بڵاو کردەوە.
وهزارهتی كارهبا رایدهگهێنێت: لە ماوەی چەند رۆژی رابردوو، بەهۆی دابەزینی پەستانی گاز لە وێستگەی گازی خورمەلە و لەکارکەوتنی دوو وێستگەی دیکەی گازی لە هەولێر بەهۆی کێشەی تەکنیکییەوە، بڕی بەرهەمهێنانی کارەبا بە ڕێژەی (400) مێگاوات لە (3400) بۆ (3000) مێگاوات نزمبووەوە.
وهزارهتی كارهبا راشیدهگهێنێت: هاوکات لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەی گەرما، خواست لەسەر بەکارهێنانی کارەباش بە ڕێژەی (600) مێگاوات بەرز بووەوە.
لهبهشێكی دیكهی روونكردنهوهكهدا هاتووه، لە سەرەتای مانگی حوزەیران، خواست لەسەر کارەبا (3800) مێگاوات بوو.لە ماوەی چەند رۆژی رابردوو لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەی گەرما، خواست لەسەر کارەبا بۆ (4400) مێگاوات بەرزبووەوە.
وهزارهتی كارهبا ئهوهش رووندهكاتهوه، كه کێشە تەکنیکییەکانی وێستەگەکانی لە کارکەوتوو بەم زووانە چارەسەر دەکرێن و بڕی بەرهەمهێنانی کارەبا دەگاتە ئاستی جاران.
لهكۆتاییدا وهزارهت روونیدهكاتهوه: بۆ پاراستنی هاوسەنگی لە نێوان خواست و خستنەڕووی کارەبا و کەمکردنەوەی بۆشاییەکە بۆ پێدانی کارەبای زیاتر داوا لە هاوڵاتییان دەکەین دەست بە بەکارهێنانی کارەباوە بگرن و ئەو ئامێر و گلۆپانەی کە زۆر پێویست نین کەم بکەنەوە، بەتایبەتی ئەو هاوبەشانەی کە پێوەری زیرەکیان نەبەستووە و دەگاتە 52% هاوبەشانی کارەبا.