نێچیرڤان بارزانی‌ و مه‌سرور بارزانی‌ به‌شداری‌ له‌ ئاهه‌نگی‌ ده‌رچووانی‌ قوتابیان ده‌كه‌ن

بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ یه‌ك شەممە ، به‌ ئاماده‌بوونی نێچیرڤان بارزانی‌ سه‌رۆكی هه‌رێمی‌ كوردستان و مه‌سرور بارزانی‌ سه‌رۆكی حكوومه‌ت، ئاهه‌نگی ده‌رچوونی قوتابیانی زانكۆی ئه‌مه‌ریكی كوردستان له‌ دهۆك به‌ڕێوه‌ بچێت.

به‌گوێره‌ی‌ راگه‌یه‌نراوێكی‌ حكوومه‌ت، ئاهه‌نگه‌كه‌ سه‌عات 7:00 ئێواره‌ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت. نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌ ڕێوره‌سمی ئاهه‌نگی ده‌رچوونی قوتابیانی زانكۆی ئه‌مه‌ریكی كوردستان له‌ دهۆك ئاماده‌ ده‌بن.

Back to top button