وەزارەتی پەروەردە خشتەی ئەزموونە گشتییەکانی قۆناغی دوازدەی ئامادەیی بەهەموو بەشەکانییەوە بڵاوکردەوە
وەزارەتی پەروەردە خشتەی ئەزموونە گشتییەکانی قۆناغی دوازدەی ئامادەیی بەهەموو بەشەکانییەوە بۆ ساڵی خوێندنی 2021 -2020 (خولی یەکەم) بڵاوکردەوە .
بە پێی ئەو خشتەیەی کە وەزارەتی پەروەردە بڵاویکردۆتەوە و وێنەیەکی دراوە بە دەزگای میدیایی خواکوڕک رۆژی یەکشەممە ۲٥ ی ۷ ی ۲۰۲۱ یەکەم رۆژی دەست پێکردنی تاقیکردنەوەکان دەبێت .
تاقیکردنەوەکان لە کاتژمێر ٨ و نیوی بەیانی دەست پێ دەکات.