مەسرور بارزانی بۆ پەنابەرانی هەرێمی کوردستان: هەرێمی کوردستان ماڵی ئێوەیە
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پەنابەرانی هەرێمی کوردستان دەلێت، هەرێمی کوردستان ماڵی ئێوەیە.
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە رۆژی جیهانیی پەنابەران لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تویتەر پەیامێکی بڵاو کردەوە و رایدەگەیەنێت: “بۆ خێزانى ئەو ئاوارە و پەنابەرانەى کە لە هەرێمی کوردستانن و بە شوێن داڵدەدان و کەرامەتەوەن، ئێرە ماڵی ئێوەیە.”
ئەم پەیامەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کە هاوپێچی تابلۆیەکە و تێیدا ئەوە ئاشکرا دەکات کە هەرێمی کوردستان داڵدەی 928 هەزار و 674 پەنابەری ناوخۆیی و دەرەکی داوە و بۆ ئەو مەبەستەش ساڵانە 869 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی پێویستە.