شاخهوان عهبدوڵڵا بۆ ئاراس جهنگى : تۆی خاکفرۆش هەموو پایەکانی خۆفرۆشیت تێپەراندوە و لە ئێستایا لەلوتکەدای
دوێنێ يهكشهممه، ئاراس جەنگی ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی و يهكێك له خيانهتكارانى 16 ى ئۆكتۆبهرى 2017 له لێدوانێكى دژ به هێزهكانى پێشمهرگه و ئاسايكردنهوهى ڕهوشى شارى كهركووك گوتى : کەرکووک شارێکی عێراقییە، چ پێويست به پێشمهرگه ناكات بگهرێتهوه، لهو بارهيهوه د. شاخەوان عەبدوڵڵا، ئهندامى ليژنهى ئاسايكردنهوهى ڕهوشى شارى كهركووك و پەرلەمانتاری پێشووی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی سهر به شارى کەرکووک له پهيامێكدا وهڵامى ئاراس جەنگی دهداتهوه و دهلێت :” تۆی خاکفرۆش هەموو پایەکانی خۆفرۆشیت تێپەراندووە”.
دهشلێت : : ” دڵنيابه کەرکوکییەکان باجی ئەو هەموو بێرێزییەت پێدەدەن کە بەرامبەریانت کردووە لە ماوەی ئەو چوار ساڵەی رابردوو ، ئهگهر بەهۆی پێگەی مام جەلال و ماڵی تاڵەبانی نەبێت “.
شاخەوان عەبدوڵڵا لە پەیامەکەیدا كه له پهيجى فهرميى خۆى له تۆڕى كۆمهڵايهتى فهيسبووك بڵاويكردۆتهوه به ئاراس جەنگی دەڵێ: “لەدوای رووخانی بەعس و گەڕانەوەمان بۆ کەرکووک لە ماوەی ١٤ ساڵی کارکردنم لە پۆستی ئیداری و ئەمنی و پەرلەمانی بۆ یەک جاریش نە من و نە خەڵکی کەرکووک ئەم ئاراس شێخ جەنگییەیەمان گوێ لێنەبوو تا ئەو کاتەی وەکو دەڵاڵێکی لێزان و باش لەبواری خاک فرۆشی لەساڵی ٢٠١٧ لە کەرکووک دەرکەوت و پێشڕەوی ئاغاکانی کرد بۆ ناو کەرکووک و بەبێ ئاگاداری خەڵکی ئەو شارە و بەبێ گوێدانە قوربانییەکانی خەڵکی کەرکووک و کوردستان ئەو شارە و تەواوی ناوچەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستانی هەراج کرد و هێزی بێگانەی هێنایە ناو کەرکووک”.
ئهو ئهندامهى ليژنهى ئاسايكردنهوهى ڕهوشى شارى كهركووك دهشلێت: “لەو بەروارەوە تا ئەمڕۆ دەیان جار ئەم پیاوە قێزەونە لە چەندین بۆنەو لێدوانی جیاوازدا سووکایەتی بە خەڵکی ئەو شارە و پیرۆزییەکانی خەڵکی کوردستان کردووە ، جارێک دەڵێت پێشمەرگە شەڕکەر نییە و رۆژێک دەڵێت ئاڵای کوردستان پیرۆز نییە و پارچە پەرۆیەکە و ئەمڕۆش پێچەوانەی بەڵگە مێژووییەکان و دەستووری عێراق و واقعی ئەو شارەی زۆرینە کورد دەڵێت کەرکووک عێراقییە و نابێت پێشمەرگە بگەڕێتەوە”.
د. شاخەوان عەبدوڵڵا زياتر گوتى:” ئەو قسانەی ئاراس جەنگی لە کاتێکدا دەستووری عێراق ئەو شارەی بە ناوچەی کێشە لەسەر ناوزەد کردووە ئەمە لەکاتێکدا ئێمە لەماوەی دووساڵی رابردوو لەکاتی گفتوگۆکانمان بۆ ئاسایی کردنەوەی دۆخی کەرکوک هیچ کات ڕێگەمان نەداوە نە حکوومەتی فیدراڵی و نە پێکهاتەکان بەو زمانەی تۆ قسە بکەن کە ئەندامێکی سەرکردایەتی حزبەکەی جەنابت ئەندامی ئەو لیژنەیە ، بەڵام دیارە تۆی خاکفرۆش هەموو پایەکانی خۆفرۆشیت تێپەراندوە و لە ئێستایا لەلوتکەدای”.
لە كۆتايى پەیامەکەیدا ئهو ئهندامهى ليژنهى ئاسايكردنهوهى ڕهوشى شارى كهركووك و ئهندامى خولى پێشووى پهرلهمانى عێراق له فراكسيۆنى پارتى دەڵێ: “دڵنیابە بەهۆی پێگەی مام جەلال و ماڵی تاڵەبانی نەبێت کەرکوکییەکان بە رۆژی رووناک شاربەدەرت دەکەن و باجی ئەو هەموو بێرێزییەت پێدەدەن کە بەرامبەریانت کردووە لە ماوەی ئەو چوار ساڵەی رابردوو ، سەربەرزی بۆ کەرکوکییەکان و رووڕەشی بۆ خۆفرۆشان”.