پەرلەمان و حكوومەت لەسەر پرۆسه‌ى جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی كۆدەبنەوە
بۆ گفتوگۆ لەبارەی هەنگاوەکانی پرۆسەی چاکسازیی لەلایەن حکومەتەوە، سكرتێری لیژنەی باڵای چاكسازی و سەرۆكی دەستەی دەستپاكیی هەرێمی کوردستان سەردانی پەرلەمانی کوردستان دەکەن و لەگەڵ لیژنەی دەستپاکی كۆده‌بنه‌وه.
سه‌رچاوه‌يه‌ك به ده‌زگاى ميديايى خواكوڕكى ڕاگه‌ياند : ” برياره ئەمڕۆ دووشەممە، عەبدولحەكیم خەسرەو، سكرتێری لیژنەی باڵای چاكسازی و ئەحمەد ئەنوەر، سەرۆكی دەستەی دەستپاكی دەچنە پەرلەمانی كوردستان و لەگەڵ لیژنەی دەستپاكی كۆدەبنەوە و گفتوگۆ لەسەر راپۆرتی دووەمی ھەنگاوەكانی یاسای چاكسازی دەكەن، و له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌ربه‌ستانه‌ى له‌به‌رده‌م ياساكه‌دان و هۆكارى سستين بۆ جێ به‌جێ كردنى ده‌خرێنه ڕوو ”