لە سبەینێوە دەستبەوەرگرتنى گەنمى جوتیاران دەکرێت
وەزارەتى بازرگانى و پیشەسازى هەرێم رایدەگەیەنێت؛ لە رۆژى سێشەممەوە دەسبەوەرگرتنى گەنمى جوتیاران دەکەن و داواش لە جوتیاران دەکات پابەندى رێکارەکان بۆ گەیاندنى گەنمەکانیان.
نەوزاد شێخ کامیل بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێم رایگەیاند: ئێوارەى دوێنێ لەلایەن وەزارەتی بازرگانی حکومەتی فیدراڵ ئاگادارکراین کە دەست بە وەرگرتنی گەنمی جوتیاران بکرێت لەهەرێمی کوردستان.
دەشڵێت: بەپێی ئەوپلانەی کەدانراوە بۆ وەرگرتنی گەنم لە سایلۆ کان داوا لە سایلۆکان کراوە کە رۆژی سێ شەممە (22/6/2021) وەک یەکەم رۆژی دەستپێکی وەرگرتنی گەنم لە سە رجەم سایلۆ کانی هەرێم رادەگەیەنرێت.
ئەمە لەکاتێکدایە، هەفتەی رابردوو بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێم لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەشازی رایگەیاند، لەکۆبوونەوەی هەردوو وەزارەتی کشتوکاڵی حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی هەرێمی کوردستاندا بڕیاردرا کە بۆ ئەمساڵ بڕی 375 هەزار تەن گەنم لە جوتیارانی هەرێم وەربگیرێت.