كه‌شناسی هه‌رێم : پله‌كانی گه‌رما به‌رز ده‌بنه‌وه‌

به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان، پێشبینییه‌كانی ره‌وشی كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی سێشه‌مه‌ی بڵاو كرده‌وه‌.

به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ رایده‌گه‌ێنێت: له‌و ماوه‌یه‌دا ئاسمانی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان ساماڵ ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رما به‌راورد به‌رۆژانی پێشتر به‌رز ده‌بنه‌وه‌.

كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات، كه‌ به‌رزترین پله‌كانی گه‌رما بۆ ئه‌مڕۆ دووشه‌مه‌ 21 – 6 – 2021 به‌م شێوه‌یه‌ ده‌بێت:
هه‌ولێر 42 پله‌ ، دهۆك 42 پله‌ ، سلێمانی 42 پله‌ ، هه‌ڵه‌بجه‌ 41 پله‌ ، كه‌ركوك 44 پله‌ .
سبه‌ی سێشه‌مه‌ش به‌م شێوه‌یه‌ ده‌بێت:
هه‌ولێر 43 پله‌ ، دهۆك 42 پله‌ ، سلێمانی 42 پله‌ ، هه‌ڵه‌بجه‌ 42 پله‌ ، كه‌ركوك 45 پله‌.

Back to top button