وەزیری دەرەوەی عێراق بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا لە له‌کسمبۆرگە

 

وەزیری دەرەوەی عێراق، فوئاد حوسێن کە ئێستا بەسەردانێک لەکسمبۆرگە بەشداری لە کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا دەکات.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە فوئاد حوسێن بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا لە لە کسمبۆرگە.

بەپێی راگەیەنراوەکە لە میانی کۆبوونەوەکەدا، سەبارەت بە ناردنی تیمێکی ھونەریی لەلایەن یەکێتیی ئەورووپاوە بۆ عێراق بە ئامانجی تاوتوێکردنی پرسی چاودێرێکردنی ھەڵبژاردنەکانی پێشوەختە گفتوگۆدەکرێت.

چاوەڕوان دەکرێت ھەڵبژاردنەکانی پێشوەختە لە عێراق لە 10ی مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ ئەنجام بدرێت کە تیایدا 25 ملیۆن و 139 ھەزار و 375 دەنگدەر مافی بەشدارییکردنیان لە پڕۆسەکەدا ھەیە.

Back to top button