فەرماندەی یەکەی 80ی ھێزی پێشمەرگە: مەشق و راهێنان بە هێزەکانمان دەکەین و دهيانخهينه سهر وهزارهتى پێشمهرگه
فەرماندەی یەکەی 80ی ھێزی پێشمەرگە ئاشکرای کرد، ئامادەكاری تەواویان کردووە، بۆ ئەوەی ھێزی 80 بخرێتەوە سەر وەزارەتی پێشمەرگە و دوو لیواش بە تەواوی ئامادەن بۆ ئەوەی بخرێتەوە سەر وەزارەتی پێشمەرگە.
نەجات عەلی، فەرماندەی یەکەی 80ی ھێزی پێشمەرگە رايگەیاند: “پڕۆسەیەکمان دەستپێکردووە، بۆ ئەوەی یەکەی 80ی ھێزی پێشمەرگە بخرێتەوە سەر وەزارەتی پێشمەرگە، ئێستا دوو لیوامان ئامادەیە و تەنها هەندێک رێکاری ئیداری ماوە، ئەو هێزانەی ماون هەنگاو بە هەنگاو مەشق و راهێنانیان پێدەکەین و دەیانخەینەوە سەر وەزارەتی پێشمەرگە”.
فهرماندهى يهكهى 80ـى هێزى پێشمهرگه بۆ كوردستان 24 گوتووشيهتى : “ئێمە بەرنامەمان ئەوە بووە کە هێزەکانمان بخەینە سەر وەزارەتی پێشمەرگە، بۆ ئەم مەبەستە مەشق و راهێنان بە هێزەکانمان دەکەین، بۆ ئەوەی هێزەکانمان لەشێوەی رێکخستنی وەزارەتی پێشمەرگە ئامادە بکەین”.