پەیڕەوی پێدانی مۆڵەتی خوێندن بۆ فەرمانبەران له‌لايه‌ن حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌رچوو

بەپێی نووسراوێك كە واژووی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانى لەسەرە و بە ژمارە 11ی ساڵی 2021دەرچووە، تێیدا هاتووە: رەزامەندی بۆ پێدانی مۆڵەتی خوێندن بەئەو فەرمانبەرانەی ئارەزووی تەواوکردنی خوێندنی باڵا لە زانکۆ باوەڕپێکراوەکانی ناوەوە و دەرەوەی هەرێمی کوردستان دەستیپێکردوەتەوە و بۆ ئەو مەبەستەش رێنماییەکی 13 خاڵی بڵاوکرایەوە.

 

ئەمڕۆ دووشەممە 21ی حوزەیرانی 2021. ئامانج ڕەحیم، سکرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان رايگه‌ياند،” دوای پەسەندکردنی لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە، کە لە 13 ماددە پێکهاتووە و مەرج وپێداویستییەکانی وەرگرتنی مۆڵەتی خوێندن لە دامەزراوەکانی هەرێم لەخۆ دەگرێت، ئەو فەرمانبەرانەی ئارەزووی تەواوکردنی خوێندنی باڵا ئەکەن لە زانکۆ باوەڕپێکراوەکانی هەرێم ودەرەوەی هەرێم، پەیڕەوی پێدانی مۆڵەتی خوێندن لە هەرێمی کوردستان بە ژمارە 11 ساڵی 2021 دەرچووێنرا “.

سكرتێرى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زيرانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان گوتيشى، “ئەمەش دوای ئەوە دێت کە بۆ مەبەستی ڕێکخستنەوەی بابەتی مۆڵەتی خوێندن لە هەرێمی کوردستان، ماوەیەکی زۆرە پێدانی مۆڵەتی خوێندن لە هەرێم ڕاگیرابوو، بە هیوای ئەوەی زۆرترین فەرمانبەران سەرکەوتووبن لە پێشبڕکێی خاڵبەندیی بۆ سوودمەند بوون لەم پەیڕەوە لەسەر بنەمای شەفافیەت وخاڵبەندیی وشایستەبوون

ده‌قى رێنماییه‌كان:

 

 

ده‌قى رێنماييه‌كان

 

 

Back to top button