وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا: سه‌رۆكی هه‌رێم دوو رۆژ له توركیا ده‌بێت
خواكوڕك
وەزارەتی دەرەوەی توركیا رایده‌گه‌یه‌نێت، مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی توركیا ده‌كات و بۆماوه‌ی دوو رۆژ له‌و وڵاته ده‌مێنێته‌وه، و سه‌رجه‌م به‌رنامه‌ی كار و رێوره‌سمی پێشوازی كردنیشی بۆ ئاماده كراوه.
به‌پێی راگه‌یانراوێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا، سه‌رۆكی هه‌رێم رۆژانی 26 و 27 شوبات له‌و وڵاته ده‌بێت و رۆژی یه‌كه‌م لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا كۆدەبێتەوە و رۆژی دووەمیش، لەگەڵ بینالی یڵدرم سەرۆك وەیزیرانی ئەو وڵاتە كۆدەبێتەوە.
ئه‌م سه‌دانه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم دوای ئه‌وه‌ی دێت، بارزانی له رۆژانی 17-18-19/2/2017 سه‌ردانی ئه‌ڵمانیای كرد به‌مه‌به‌ستی به‌شداری كردن له كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، پاشان له رۆژانی دواتر سه‌ردانی وڵاتی فه‌ره‌نسای كرد و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته كۆبویه‌وه.