كونسوڵخانهى ئهمريكا له ههرێمى كوردستان ناوهڕۆكى كۆبوونهوهى سەرۆک بارزانی و باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق بڵاودهكاتهوه

ڕۆژی دووشەممە ٢١ـی حوزەیرانی ٢٠٢١ لە سەلاحەدین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە ماتیو تولەر باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق و شاندێکی یاوەری کرد.
لە دیدارەکەدا بارودۆخی سیاسی و هەڵبژاردنەکانی داهاتووی عێراق و مەترسی و تەحەددیاتی بەردەم پڕۆسەی سیاسیی عێراق تاوتوێ کران. هەروەها باڵیۆزی ئەمریکا پرسە و سەرەخۆشیی خۆی بە سەرۆک بارزانی گەیاند بۆ شەهیدبوونی ئەو پێشمەرگانەی کە لە ماوەی ڕابردوو بە دەستی چەکدارانی پەکەکە شەهیدکران و جەختی لەوە کردەوە بۆ وڵاتەکەی، سەقامگیری هەرێمی_کوردستان و عێراق بایەخ و گرنگی تایبەتی هەیە و هەرێمی کوردستانیش نموونەیەکە بۆ سەقامگیری و بوژانەوە لەچاو بەشەکانی تری عیراق.
هەر لەو دیدارەدا هەنگاوەکانی یەکخستن و ڕێکخستنەوەی پێشمەرگە و چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە و، هەروەها دانانی ناوەندەکانی هەماهەنگی نێوان هێزی پێشمەرگەی کوردستان و هێزەکانی عێراقی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەی تیرۆر بەرز نرخێندرا.
ئاستی زانکۆکانی هەرێم و هەوڵدان بۆ پێشخستنی زانکۆکانی هەرێم و کاریگەرییان لە داهاتووی هەرێمی کوردستان تەوەرێکی تری ئەو کۆبوونەوەیە بوو.

