مه‌لا به‌ختيار : بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان سەروبنی زمانيان، دژایەتی گەندەڵییە خێرە لەم هاوپەیمانییە نوێیەی گۆڕان‌و یەكێتیی،داوای پاكسازی گەندەڵی نەكردووە.

مه‌لا به‌ختیار ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌لێ، بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان سەروبنی زمانی راگەیاندنیان و ئەندامانی پەرلەمانی عیراق‌و كوردستانيان ،دژایەتی گەندەڵییە خێرە لەم هاوپەیمانییە نوێیەی گۆڕان‌و یەكێتیی،داوای پاكسازی گەندەڵی نەكردووە. ده‌شلێت :” باسنەكردنی گەندەڵی لەم هاوپەیمانییە، لەزەرەری گۆڕان دەشكێتەوە.. لەناو ریزەكانیاندا لێكەوتەی خراپی لێدەكەوێتەوە، كە زیانی بۆ هەڵمەتی هەڵبژاردنی هاوبەش دەبێ‌.”

 

مه‌لا به‌ختیار ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌نوسینێكدا له‌ په‌يجى فه‌رميى خۆى له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى فه‌يسبووك ڕایگه‌یاند،”گۆڕان جیابوونەوە، هەتا ئێستاش سەروبنی زمانی راگەیاندنیان، دژایەتی گەندەڵییە. ئەندامانی پەرلەمانی عیراق‌و كوردستانی گۆڕان، پەیتا پەیتا باسی گەندەڵی دەكەن، بەئامارو بەڵگەوە، گەندەڵییەكان لەمەرزەكان دەخەنەڕوو.. خێرە لەم هاوپەیمانییە نوێیەی گۆڕان‌و یەكێتیی، گۆڕان داوای پاكسازی گەندەڵی نەكردووە.”

مه‌لا به‌ختیار له‌ نووسينه‌كه‌يدا پرسيار ئاراسته‌ى گۆڕان و ده‌كات و ده‌لێ : “بۆ گۆڕان وا تێگەیشتووە بەم هاوپەیمانییە، ئیتر گەندەڵی پاك دەبێتەوە؟.”

ده‌شلێت :” باسنەكردنی گەندەڵی لەم هاوپەیمانییە، لەزەرەری گۆڕان دەشكێتەوە.. لەناو ریزەكانیاندا لێكەوتەی خراپی لێدەكەوێتەوە، كە زیانی بۆ هەڵمەتی هەڵبژاردنی هاوبەش دەبێ‌.”

Back to top button