بۆ بە بەتریق “پەنگووین” دەوترێت ئاژەلی خاوەن کەسایەتی تایبەت

خواکەرک

‎ بەتریق “پێنگوین ” بەوە ناسراوە کە لە زۆر ژینگەی دژوار و سەختی ژیان و زەویدا توانای بەرگری ھەیە، بەجۆرێک “مێیەکانیان لە پلەی ژێر سفری سەدیدا ڕاودەکەن، نێرەکان لە ھێلانەدەمێننەوە بۆ پارێزگاری کردن لە بێچوەکانیان” بەگشتی بەتریق(نێرەکان) توانای ژیانی زیاتری ھەیە لەسەر چەوری کەڵەکەبوی لەشی، بۆماوەی ٢-٤ مانگ خۆی رادەگرێت.

بەتریقەکان خاوەن ئیرەییەکی زۆر ناوازە و سەیرن لە چاو ئاژەلەکانی تر، بە جۆرێک کە نێرینە باوکانەکە ئامادەیە لەگەل ھەموو نێرینەیەکی تر بجەنگێت لە پێناو مانەوە لەگەڵ خێزانەکەی خۆی، بەڵام سەیر لەوە دایە ھەموو بریارێکی کوتایی ھەڵبژاردنی نێرینەکان لای مێینەکانه‌، واتە میێنەکان بریار دەدەن کی باوکایەتی بێچووەکان بکات نێرینەکەی تر رێز لەو بریارە دەگرێت و قبوولی دەکات.

‎هه‌ندێك جار به‌تڕیق تووشى خه‌مۆكى ئه‌بێت و به‌و هۆیه‌وه‌ سه‌رى خۆى هه‌ڵئه‌گرێت و له‌ كۆمه‌ڵگەکه‌ى دوور ئه‌كه‌وێته‌وه‌ تا به‌ته‌نها ئه‌مرێت، واتە خۆ کوشتنی دوور لەوانی تری پێباشترە، چه‌ند جارێك وێنه‌ى ئه‌و حاڵه‌تانه‌ گیراوه‌ كه‌ زیاتر ڕوو ئه‌كه‌نه‌ شاخه‌كان و ناگه‌ڕێنه‌وه‌، شاره‌زایان چه‌ند جارێك به‌تڕیقى خه‌مۆكاوییان گێڕاوه‌ته‌وه‌ بۆ ناو كۆمه‌ڵه‌كه‌ى، به‌لام به‌تڕیقه‌كه‌ سوور بووه‌ له‌سه‌ر خۆكوشتنه‌كه‌ى و گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ بۆ شاخ.

‎ته‌نها دوو حاڵه‌ت چاره‌سه‌ر كراون كه‌ له‌ ساڵى 2011 له‌ ئینگلته‌را ده‌رمانى دژه‌ خه‌مۆكییان پێدرا، ئه‌وه‌ش دواى ئه‌وه‌ى كه‌سێك هێرشی كردبووه‌ سه‌ریان تووشى ئه‌و حاڵه‌ته‌ هاتبوون.

سەرچاوە/ Animal in you.org

Back to top button