نێچيرڤان بارزانى سه‌ردانى ئوردن ده‌كات و له‌گه‌ڵ شا عه‌بدوڵڵا پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئوردن تاوتوێ دەکەن
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی عه‌ممان دەکات و لەگەڵ شا عه‌بدوڵڵا په‌يوه‌ندييه‌كانى ئوردن و هه‌رێمى كوردستان لە بواره‌كانى هاريكاریی نێوان هه‌ردوولا و دۆخی ناوچەکە بە گشتی تاوتوێ دەکەن.
ماڵپەڕی فەرمی سەرۆکایەتی هەرێمى كوردستان بڵاويكرۆدتهوه كه، سبه‌ى چوارشه‌ممه 23/6/2021 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان به سه‌ردانێكى فه‌رمى ده‌گاته عه‌ممان و له‌گه‌ڵ خاوه‌نشكۆ شا عه‌بدوڵڵاى دووه‌م، شاى شانشينى ئوردنيى هاشمى، كۆده‌بێته‌وه.
هه‌ر به‌گوێره‌ى ماڵپه‌رى فهرميى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێم ، نێچيرڤان بارزانى و شا عه‌بدوڵڵا په‌يوه‌ندييه‌كانى ئوردن له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان و عێراق، بواره‌كانى هاريكاریی نێوان هه‌ردوولا و دوایین په‌ره‌سه‌ندنه‌کانی ناوچه‌که، تاوتوێ ده‌كه‌ن.