به‌په‌له‌: دوای ئازادكردنی له‌ زیندانه‌كانی ئێران خۆی ده‌كوژێت

خواكوڕك

میدیاكانی ئۆپۆزسیۆنه‌كانی ئێران رایده‌گه‌یه‌نن، له‌ كرماشان كچه‌ چاڵاكوانێكی سیاسی کرماشان له‌ دوای ئازادبوونی له‌ زیندان خۆی كوشتووه‌ و كه‌س وكاری كچه‌كه‌ش به‌رپرسانی گرتووحانه‌كه‌ به‌ ئه‌نجامدانی ده‌ستدرێژی سێكسی بۆ سه‌ر كچه‌كه‌یان تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن.

به‌پێی زانیاری هه‌واڵه‌كان، مه‌هدیس میرقه‌وامی، کچه‌ خوێندکاری به‌شی ئه‌ندازیاری که‌ به‌ تۆمه‌تی چالاکیی سیاسی له‌ دژی کۆماری ئیسلامی گیراوه‌، له‌ زیندان ده‌ستدرێژیی ده‌کرێته‌ سه‌ر و دوای ئازادبوونی له‌ زیندان چیدی به‌رگه‌ی ئه‌و وردبوون و سووکایه‌تییه‌ی پێی کراوه‌ ناگرێ و کۆتایی به‌ ژیانی دێنێ.

له‌ماوه‌ی رابردوو ئێران چه‌ندین كچه‌ چاڵاكوانی سیاسی دیكه‌ی ده‌سگیر كردووه‌ و دواتر ده‌ستدرێژی سێكسی كردووه‌ته‌ سه‌ریان له‌وانه‌، ئازه‌ری ئالی که‌نعان، رۆئیا تلووعی، که‌تایون ئازه‌ری و مارینا نێعمه‌ت چه‌ند نموونه‌یه‌ک له‌و قوربانییانه‌ن که‌ دوای ئه‌وه‌ی له‌ زیندانه‌کانی ڕێژیمدا كۆتاییان به‌ژیانی خۆیان هێناوه‌.

Back to top button