ئەمریكا ھۆشداری دایە ئێران

نێد پرایس گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند واشنتن ئەو پرۆسەیە لەبەرچاو دەگرێت کە بووە هۆی هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی ئێران ئیبراهیم ڕەیسی بە شێوەیەکی زۆر دەستکردانەو پێشوەخت.”

پرایس ڕایگەیاند:” سیاسەتی وڵاتەکەی بەرامبەر تاران بە ئامانجی بەرزکردنەوەی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکایە بێ گوێدانە ئەوەی کێ سەرۆکایەتی ئێران دەکات .”

جین ساکی، وتەبێژی کۆشکی سپی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا ڕایگەیاند، “هەر پێشێلکارییەکی مافی مرۆڤ لە لایەن سەرۆکی نوێوە لە سەر عەلی خامنەیی حیسابە.”

س : ئه‌لحه‌ده‌س alhadath

Back to top button