ئهميرێكى تيرۆرستانى داعش كوژرا

فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی دیالە لە حەشدی شەعبی، تالیب موسەوی، ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند، ئەمیری میقدادییەی باکوری گروپی دەوڵەتی ئیسلامی ( داعش ) لە ئۆپەراسیۆنێکی جۆریدا لە ڕۆژهەڵاتی وڵات كوژرا.”
لە ڕاگەیاندنێکی ڕۆژنامەنووسیدا ھاتووە:”هێزێکی سەر بە لیوای 24ی حەشدی شەعبی،لەسەر بنەمای زانیاری هەواڵگری لیواکە و بە سەرپەرشتی و پلاندانانی تەواوی ئۆپەراسیۆنەکانی دیالە، توانیان تیرۆریست ئوسامە عەلی ناسر ئەلمەهداوی بکوژن
ھاوكات:”تیرۆریستەکە بەرپرسی کوشتنی شێخ عەلی کەعبی شێخی خێڵەکانی بەنی کەعب بووە.”
س: ئاڕتى عهرهبىarabic.rt