ڤيديۆ : بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان دهستگیركردنی 10 بازرگانی ماددهی هۆشبهر راگهیاند

بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی هەرێمی کوردستان له ههرێمى كوردستان دهلێ، لهسێ چاڵاكى جياوازدا توانرا دەست بەسەر بڕی 23 کیلۆگرام و 525 گرام ماددەی هۆشبەر و 37 هەزار و 772 شیت دەرمانی پزیشکیی هۆشبەر گیراوە و 10 تۆمەتباریش دەستگیرکراون.
لە راگەیێندراوێکدا كه وێيهكى دهست دهزگاى ميديايى خواكوڕك كهوتووه بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان رايگهياند، له بهردهوامى ههوڵهكانمان بۆ بنهبڕكردن و نههێشتنى مادده هۆشبهرهكان، ئەمڕۆ 22ی حوزەیرانی 2021 لە شاری هەولێر لەلایەن ژمارەیەک لە ئەفسەر و کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتییەکەمان گرووپێکی حەوت کەسی کە بازرگانی گەورەیان تێدایە دەستگیرکران و دەستگیرا بەسەر بڕێکی زۆری ماددەی هۆشبەر لە جۆرەکانی
1. چوار کیلۆگرام و 535 گرام لە (کریستاڵ).
2. سی کیلۆگرام و 500 گرام لە (هیرۆیین).
3. دوو کیلۆگرام و 700 گرام (حەشیش).
4. یەک کیلۆگرام و 790 گرام (جامایکا).
5. 37 هەزار و 772 شیت حەبی هۆشبەر لە جۆرەکانی (ترامادۆڵ، سۆمادریل، میتادۆن).
له راگهێندراوهكه زياتر هاتووه :” لە چالاکییەکەی دیکە، رۆژی 20ی حوزەیرانی 2021، بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەرانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سۆران سێ تۆمەتباریان دەستگیرکردووە کە بڕی شەش کیلۆگرام ماددەی هۆشبەریان لە جۆری هیرۆیین لەنێو جەگی ئۆتۆمبێلێکی گەورە شاردبووەوە.
ههروهها رێككهوتى 20ی حوزەیرانی 2021، بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر دەستیگرتووە بەسەر بڕی پێنج کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری (تلیاک) کە لەناو رایەخ و چەند بلاجکتۆرێکدا شاردرابووەوە و دەیانویست لە رێگەی کۆمپانیایەکی گواستنەوەوە رەوانەی بەریتانیا بکرێت.
هەموو تۆمەتبارەکان لە بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوە دانیان بە تاوانەکانییاندا ناوە و بەپێی ماددەی (25)ی یاسای ماددە هۆشبەرەکان پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە.