وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا له‌ڕاپۆرتێكدا : په‌كه‌كه 400 ئافره‌تى ئێزديان ڕفاندووه له ساڵى 2019
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا له‌ڕاپۆرتێكدا له‌باره‌ى مافى مرۆڤ ئاشكراى ده‌كات كه: په‌كه‌كه ته‌نها له ساڵى 2019 ه‌وه 400 ئافره‌تى ئێزديان ڕفاندووه . ده‌شلێت: 70 ئێزديش له زيندانه‌كانى نه‌هێنى په‌كه‌كه ده‌ست به‌سه‌رن
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا له‌ڕاپۆرتى ساڵانه‌ى خۆى تايبه‌ت به مافى مرۆڤ له عێراق بۆ ساڵى 2020 بڵاويكردۆته‌وه له به‌شێكى كه تايبه‌ته به دۆخى شنگاڵ تێدا هاتووه: ده‌سه‌ڵاته خۆجێيه‌كانى شنگاڵ ڕاپۆرتێكيان داوه كه نزيكه‌ى 70 ئێزيدى له زيندانێكى نهێنى پارتى كرێكارانى كوردستان ( په‌كه‌كه ) ده‌ست به‌سه‌رن.
له ڕاپۆرته‌كه هه‌روه‌ها هاتووه :” ده‌سه‌ڵاته خۆجێيه‌كان بانگه‌شه‌ى ئه‌و ده‌كه‌ن كه له ته‌مموزى 2019 ه‌وه چه‌كدارانى په‌كه‌كه زياتر له 400 ئافره‌تى ئێزديان ڕفاندووه كه تا ئێستا چاره‌نووسيان به ناديارى ماوه‌ته‌وه .
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا له ڕاپۆرته‌كه‌ى ده‌شلێت:” هێزه‌كانى ئاسايشى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌ستگه‌يشتنى ڕاسته‌وخۆيان نه‌بووه بۆ شه‌نگاڵ بۆيه نه‌يانتوانيوه ڕاپۆرته‌كان پشتڕاست بكه‌نه‌وه .
له ڕاپۆرته‌كه زياتريش هاتووه كه له‌مانگى ته‌مموز په‌كه‌كه له پارێزگاى دهۆك دوو هاوڵاتى رفاند و چاره‌نووسيان به نه‌زانراوى ماوه‌ته‌وه