پەرلەمانى كوردستان لیژنەیەک بۆ بەدواداچوونی شەڕەتەقەکەی نێوان هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی پێکدەهێنێت
لیژنەی ناوخۆ و ئاسایش و ئەنجوومەنە خۆجێیەکانی په‌رله‌مانی كوردستان، بەسەرپەرشتیی سەرۆکی لیژنەو ئامادەبوونی جێگری سەرۆکى لیژنەو بڕیاردەرو ئەندامان و ڕاوێژکارانی لیژنەكه کۆبووەوە.
له‌راگه‌یاندراوێكدا، لێژنه‌ى ناوخۆ و ئاسایش و ئەنجوومەنە خۆجێیەکانی په‌رله‌مانی كوردستان رايگه‌ياندو: کۆبوونەوەکە تایبه‌ت بوو بە گفتوگۆکردن لەسەر یاسای ژمارە (15)ی ساڵی 2012، یاساى پاسەوانیی ئه‌ندامانى په‌رله‌مانى كوردستان، دوای گفتوگۆیەکی چڕی نێوان ئەندامانی لیژنەکە لەسەر ئەو تەوەرە، بریاردرا یاداشتێک ئاراستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان بکرێت بۆ کاری پێویست و، بڕیار لەسەر پێكهێنانی لیژنەیەک درا بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ پرسی شه‌ڕه‌ته‌قه‌كه‌ی ئێواره‌ی رۆژی دووشه‌مه‌ی سلێمانی کە لەنێوان ھێزە ئەمنییەکان ڕوویدا.