دۆلار به‌رێژه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زی

خواكوڕك

پانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شه‌مه‌ نرخی دۆلاری ئه‌مریكی به‌رێژه‌یه‌كی به‌رچاو وبه‌رامبه‌ر دیناری عێراقی دابه‌زی، به‌شێك له‌ فرۆشیارانی دۆلار هۆكاره‌كه‌ی بۆ به‌ره‌وپێچوونه‌كانی شه‌ڕی موسڵ ده‌گێڕنه‌وه‌.

له‌ ئێستا نرخی 100 دۆلاری ئه‌مریكی به‌رامبه‌ر 124 هه‌زار دینار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت له‌كاتێكدا به‌یانی ئه‌ڕۆ ئه‌منرخه‌ له‌ ئاسته‌كانی 127 هه‌ڤار دینار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرا.

به‌پێی بۆچوونی به‌شێك له‌ ماكمه‌ڵه‌كارانی دراو، خێرایی ئۆپه‌راسیۆنی به‌ری رۆژئاوای موسڵ كاریگه‌ری هه‌یه‌ به‌سه‌ر دابه‌زینی نرخی دۆلار هه‌روه‌ها پێشبینی ده‌كه‌ن نرخه‌كه‌ زیاتر دابه‌زێت.

Back to top button