هاووڵاتیان دەتوانن پرسیار لە حکومەت بکەن و وڵام وەربگرنەوە

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمى کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر کەمپەینێکی با ناوونیشانی “پرسیار لە حکومەتى هەرێمى کوردستان”  دەست پێ کردووه‌ كه‌ ئامانج لێ ى ئاشنابوون و بەدواداچوون بە کاروچالاکی و پڕۆژەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانه‌ له‌لايه‌ن هاووڵاتيانه‌وه‌،

حکومەتى هەرێمى کوردستان کەمپەینى”پرسیار لە حکومەتى هەرێمى کوردستان ” بە هاشتاگى (#AskKRG) لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر و لە رێگەى تویتەرى حکومەتى هەرێمى كوردستانەوە ”  دەست پێ کردووه‌ و، وەڵامى هەموو هاووڵاتیانى کوردستان دەداتەوە کە هەر لە ڕێگەى تویتەرەکەوە پرسیار لەبارەى حکومەت و پڕۆژە و کار و چالاکییەکانى حکومەت دەکەن و

پرسيارى هاووڵاتيان لە لایەن د.جووتيار عادل، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان وەڵام دەدرێتەوە.

بڕياره‌ له‌ کەمپەینەکەدا  حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان هەر جارەى پرسێک بورووژێنرێت بۆ ئەوەى هاووڵاتیان بزانن لەبارەى چییەوە پرسیار بکەن، ”

له‌ئێستادا هاتووڵاتيان ده‌توانن پرسيار لەسەر بابەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوە لە هەرێمی کوردستان ئاراستەی حکومەتی بکەن.

په‌يوه‌ست به‌ كه‌مپه‌ينه‌كه‌ش د.جوتیار عادل، گوتەبێژ و سەرۆکی فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان ،  رایگەیاند: ”حکومەتی هەرێمی کوردستان، حکومەتی ئێوەیە و بۆ خزمەتی ئێوە دامەزراوە”، ئەمەشى بە مەبەستى ناسینى حکومەت بە وردى و نزیکی هێنایە سەر زمان تا هاووڵاتیان “ئاشنا بن بە پڕۆژە و پلانەکان”.

جوتیار عادل گوتیشى: “پرسیار ئاراستەی ئێمە بکەن و ئێمەش بە خۆشحاڵییەوە وەڵامی بەڕێزتان دەدەینەوە.”

Back to top button