نێچیرڤان بارزانی و شا عەبدوڵڵا شاى ئوردن کۆبوونەوە

سەرۆکی هەرێمی کوردستان دواى كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ شا عه‌بدوڵڵا  شای ئوردن رایدەگەیێنێت؛ “لەگەڵ شا عەبدوڵڵا کاری هاوبەش، ئاڵنگارییەکانی ناوچەکە و پرسە هاوبەشەکانمان باسکرد”.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەبارەی کۆبوونەوەکەی لەگەڵ شای ئوردن لە تويتێكدا له‌ په‌يجى فه‌رميى خۆى له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى تویتەر رایگەیاند: “خۆشحاڵبووم ئەمڕۆ لە عەممان لەگەڵ شا عه‌بدوڵڵاى دووه‌م کۆبوومەوە. لەگەڵ شا عەبدوڵڵا پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان، عێراق و ئوردنمان تاوتوێکرد”.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان هەروەها له‌ توويته‌كه‌يدا نووسيوويه‌تى : ” بایەخ بە پەیوەندییە مێژووییەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئوردن دەدەين و چاومان لەوەیە زیاتر پەرەی پێبدەین.
نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان هه‌روه‌ها نووسيوويه‌تى: “لەگەڵ شا عەبدوڵڵا کاری هاوبەش، ئاڵنگارییەکانی ناوچەکە و پرسە هاوبەشەکانمان باسکرد”.

 

Back to top button