نۆكیای 3310 به دیزاین و سیستهمێكی نوێ كهوته بازاڕ
خواكوڕك
بەپێی زانیارییەكانی سایتی (فینچر بیت)، كۆمپانیایەكی فیلەندی كە مافی دروستكردنەوەی مۆبایلی نۆكیای پێدراوە، بەنیازە نۆكیای 6 و 3 و 5 لە كۆتایی ئەم مانگەدا بخاتە بازاڕەكانەوە و پاشان نۆكیای 3310ش بخاتەوە بازاڕ.
تایبەتمەندییەكانی نۆكیای 6، بریتین لە شاشەیەكی 5.5 ئینج و كامێرایەكی 16 مێگاپیكسڵ و میمۆرییەكی 4 گێگابایت ، بەڵام نۆكیاكانی 3 و 5 تایبەتمەندی كەمتریان هەیە و نرخەكانیشیان كەمترە.
بەپێی زانیارییە دزە پێكراوەكانیش تایبەتمەندییەكانی نۆكیای 5، بریتین لە شاشەیەكی 5.2 ئینج و بە روونیی 720 پیكسڵ و كامێرایەكی 12 پیكسڵ و میمۆرییەكی 2 گێگابایت و 50 دۆلار لە نۆكیای 6 هەرزانترە واتە بە نزیكەی 200 دۆلار دەفرۆشرێت.
نۆكیای 3، لەون تایبەتمەندی كەمترە و نرخەكەی 150 دۆلارە.
لەبارەی نۆكیای 3310شەوە، كە لەدوای 17 ساڵەوە بۆ یەكەمجار بەرهەمدەهێنرێتەوە، بەپێی زانیارییەكانی سایتی (بزنس ئینسایدەر) بە 60 دۆلار دەفرۆشرێت و بە سیستمێكی ئەندرۆید كاردەكات كە كۆمپانیای گوگڵ پەرەی پێداوە.
سهرچاوه/ ن. كوردی