له‌سه‌ر راسپاردەی مه‌سرور بارزانى، 2 ملیار 500 ملیۆن دینار بۆ وشکە ساڵی خەرج دەکرێت

لەسەر راسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بڕی 2 ملیار و 500 ملیۆن دینار بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی زیانه‌كانی وشكه‌ساڵی خه‌رج ده‌كرێت.

له‌ راگه‌يێندراوێكدا فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ” لەسەر راسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و ئاماژە بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران ژمارە (١٠٠) لە رێکەوتی ٢٠٢١/٤/٢١، کە تایبەت بوو بە بابەتی وشکە ساڵی لە ھەرێمی کوردستان، بڕی (٢,٥٠٠,٠٠٠,٠٠٠) دوو ملیار و پێنج سەد ملیۆن دینار، بۆ چارەسەری کێشەی دابینکردنی ئاوی خواردنەوەی ماڵان وەک ھەنگاوی یەکەم لە پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان خەرج کرا.

 

 

Back to top button