گوته‌بێژی حكومه‌تی عێراق: بڕیاری ناردنی 200 ملیار دینار بۆ هه‌رێمی كوردستان دراوه
حه‌سه‌ن نازم، گوته‌بێژی حكومه‌تی عێراق رایگه‌یاند: بڕیاری ناردنی 200 ملیار دینار بۆ هه‌رێمی كوردستان، له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراقه‌وه دراوه و ته‌نیا لایه‌نی ته‌كنیكی ماوه بۆ جێبه‌جێكردنی.
گوته‌بێژی حكومه‌تی عێراق، گوتی: بڕیاره‌كه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه دراوه، ته‌نیا لایه‌نی ته‌كنیكی ماوه بۆ جێبه‌جێكردنی، ره‌چاوه‌ی دۆخی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستانیش كراوه، وه‌ك ده‌زانین دۆخی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم، له‌بواری مووچه‌كانیان باش نییه، بۆیه له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بڕیاری ناردنی پاره‌كه دراوه و ده‌نگی له‌سه‌ردراوه.
هه‌روه‌ها گوته‌بێژی حكومه‌تی عێراق گوتیشی: لایه‌نی ته‌كنیكی و جێبه‌جێكردنیش به‌منزیكانه ته‌واو ده‌بێت، بڕی پاره‌كه‌ش وه‌ك سولفه ده‌درێت و دواتر له به‌شه بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌بڕدرێت.