فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری ڕوونكردنه‌وه له‌سه‌ر ڕاپۆرتی كه‌ناڵێكی میدیایی بڵاو ده‌كاته‌وه
فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاریی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاو كرده‌وه و تێیدا به‌شێك له ناوه‌رۆكی ڕاپۆرتی كه‌ناڵێكی میدیایی ڕه‌ت ده‌كاته‌وه و ئاماژه‌ی داوه، كه پشت به زانیاری نادروست به‌ستراوه و كه‌وتوونه‌ته چه‌ندان هه‌ڵه‌وه.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه هاتووه، دوو ڕۆژ پێش ئێستا، ڕۆژی 22ی حوزه‌یران، كه‌ناڵی (الحرة – العراق) ڕاپۆرتێكی له ماڵپەڕەکەی دا بڵاو كردووه‌ته‌وه، كه تێیدا ئاماژه‌ی به ئاڵۆزییه‌كانی ناوچە سنوورییەکانی نێوان عێراق و توركیا و شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانی نێوان سوپای توركیا و پارتی كرێكارانی كوردستان كردووه.
ئاماژه‌ی داوه، بەداخەوە لە ڕاپۆرته‌كه‌دا كه‌وتوونەته چه‌ندان هه‌ڵەوە، كه پشتیان به زانیاریی نادروست به‌ستووه، بێ ئه‌وه‌ی له ڕاستییه‌كان دڵنیا ببنه‌وه، كه ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی كاری پیشه‌یی ڕۆژنامەوانییە.
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئەم جۆره پڕوپاگه‌نده نادروستانه بە توندی ڕه‌تده‌كاته‌وه و پێی وایه ئه‌م ڕاپۆرته لایه‌نگیری تێدایه و ڕه‌چاوی كه‌مترین پێوه‌ره‌كانی كاری ڕۆژنامه‌وانی بێلایه‌نی نه‌كردووه، هاوکات جه‌خت دەکاتەوە بەردەوام هاوكاری هه‌موو ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن دەکات بۆ ڕووماڵكردنی ڕووداوه‌كان به شێوه‌ی پیشه‌یی و بێلایەنانە به مه‌به‌ستی ئاشكراكردنی ڕاستییه‌كان وه‌ك خۆی.