ئاماری ھێرشەكەی داعش لە كەركوك و دیالە

داعش هێرشەکانی دژی هێزە ئەمنییەکانی عێراق لە پارێزگاکانی کەرکوک و دیالە زیاتر کرد و بەو هۆیە قوربانی لە نێو ھێزەئەمنییەکاندا هەبوو
لە هێرشێکی چەتەکانی داعش بۆ سەر ھێژێكی ئەمنی نێوان گوندی تل خەدیجە و گوندی مەلا ناسر، کە سەر بە ناحیەی ئەلرەشاد-ی باشوری ڕۆژئاوای کەرکوکە، شەش پۆلیسی فیدراڵی برینداربوون.

لە دیالەش، چەتەکانی داعش هێرشیان کردە سەر گوندی ئەبو سەحول لە گوندێکی باکوری ناحیەی منەسوریەی پارێزگای دیالە و لە هێرشەکەدا هاوڵاتییەک بریندار بوو.

لە رووداوێکی تردا، چەند کاتژمێرێک پاش رفێنانی لە ناوچەی ئەلمەقدادیە لە باکوری رۆژهەڵاتی دیالە، چەکدارانی داعش پیاوێک و کوڕێكیان کوشت..

سەرچاوە: ئەلشەرقیە

Back to top button