عێراق پەنا بۆ سوریا و توركیا دەبات

وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاوی عێراق ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند بەغدا بەرەو سوریا و تورکیا دەجوڵێت بۆ چارەسەرکردنی بەرکەوتەی ئاوی عێراق.
عەلی ڕازی وتەبێژی وەزارەت لە ڕاگەیاندنێکی ڕۆژنامەنووسیدا وتی: “خەزێنەی ئاو لە ئێستادا لە بەنداو و عەمبارزۆر باشە، بۆ ئەوەی هەموو پابەندییەکانی وەرزی کشتوکاڵی هاوینی ئێستا پارێزراو بێت”.
گوتیشی:”تیمێکی تەکنیکی لە ئێستادا لە تورکیایە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر چەند فایلێک، کە گرنگترینیان ڕووباری دیجلە و فوراتە، هەروەها دۆسیەی پرۆتۆکۆلی هاوبەشی نێوان هەردوو وڵات ئامادە دەكرێت لەسەر بەشی ئاوی عێراق لە ڕووباری دیجلە و هەروەها ناوەندی توێژینەوەی هاوبەشیان پێك ھێناوە”.
ھاوكات عێراق شاندێكی بۆ ھەمان مەبەست بۆ سوریا ناردووە.