باشترین ده‌رمانی گشت نه‌خۆشیه‌كان دۆزرایه‌وه‌

خواكوڕك

به‌گوێره‌ی دواین داتاكانی په‌یمانگای شیكاری به‌ریتانیا، ساڵانه‌ له‌و وڵاته‌دا 50 هه‌زاركه‌س به‌ده‌ست ئازاری جومگه‌ و ئێسكه‌كانیان ده‌ناڵێنن، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌ نه‌خۆشكه‌وتنی ده‌یان هه‌زار كه‌س به‌ نه‌خۆشیه‌ كوشنده‌كانی وه‌كو شێرپه‌نجه‌ و نه‌خۆشی شه‌كره‌ و سیه‌كان و نه‌خۆشیه‌ درێژخایه‌نه‌كانیتر.

په‌یمانگاكه‌ مه‌ترسیه‌كانی خۆی له‌باره‌ی به‌كارهێنانه‌ مه‌ترسیداره‌كانی سه‌ر جه‌سته له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه‌ ئاشكرا ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت خواردنی ده‌رمانی كیمیایی و به‌كارهێنانه‌ پزیشكیه‌كانی سه‌رده‌م، زۆرترین كاریگه‌ریان له‌سه‌ر بێ هێزبوونی به‌رگری جه‌سته‌ و تووشبوون به‌نه‌خۆشی دیكه‌ هه‌یه‌.

په‌یمانگاكه‌ وه‌رزشكردنی رۆژانه،‌ له‌نێویشیاندا رۆیشتن به‌پێ بۆ ماوه‌یه‌ك كه‌متر نه‌بێت له‌ نیو كاتژمێر، به‌ تاكه‌رێگای ته‌ندروست و بێ هاوتای چاره‌سه‌ری نه‌خۆشیه‌كان داناوه‌، هه‌وره‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌ كه‌ وەرزش و چالاکی جەستەیی هۆكارێكه‌ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازار و جه‌سته‌یه‌كی سه‌لامه‌ت.

Back to top button