عەبدوڵای كوێخا موبارەك بۆ سه‌رۆكى حكوومه‌ت : سوپاسی بەدەمەوەهاتن و هه‌وڵى دڵسۆزانه‌ت بۆ كێشەی ئاوی چەمچەماڵ ده‌كه‌م

عه‌بدوڵڵا كوێخا موباره‌ك، كه‌سايه‌تى ديارى شاروچكه‌ى چه‌مچه‌ماڵ، سوپاسی مه‌سرور بارزانى ، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەكات له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ى كه‌ بەدەم كێشەی ئاوی چه‌مچه‌ماڵ چووە و هەوڵی چارەسەركردنی داوه‌.
عه‌بدوڵڵا كوێخا موباره‌ك،  له‌ په‌يجى فه‌رميى خۆى له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى فه‌يسبووك له‌ په‌يامێكدا به‌ بۆنه‌ى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى ئاوى چه‌مچه‌ماڵ نووسيوويه‌تى : ” سوپاس و پێزانی زۆرمان بۆ بەدەمەوە ھاتن و ھەوڵی دڵسۆزانەی بەڕێز کاک مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە بابەتی چارەسەر کردنی کێشەی کەم ئاوی قەزای چەمچەماڵ،”
ناوبراو هه‌روه‌ها نووسيوويه‌تى:” سوپاس بۆ ھەموو لایەنە پەیوەندی دارەکانی ناو حکومەت کە خەمخۆر و ھاوکار بون لەم بابەتەدا.”
ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه‌ 24-6-2021، ساسان عه‌ونى، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لەسەر راسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان گرفتی كەمئاویی چەمچەماڵ چارەسەر دەكرێت و بە گوژمەی زیاتر لە 7 ملیار دیناریش دەرخستە ئامادەكراوە.
Back to top button