فراکسیۆنی پارتی و‌ڵامى سەرۆکی پەرلەمان ده‌داته‌وه .. ئەندامانمان “پیشەییانە” کاری خۆیان دەکەن
فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان له پەرلەمانی کوردستان له راگه‌ێندراوێكدا له‌باره‌ى نوسراوێك كه سەرۆکی پەرلەمان ئاراستەی ئەنجوومەنی وەزیرانى کردووه لەبارەی ئەوەی پەرلەمانتاران بۆیان نییە سەردانی پڕۆژەکانی وەبەرهێنان بکەن رایدەگەیەنێت، هەموو ئەندامانی فراکسیۆنى پارتى پیشەییانە کاری خۆیان دەکەن.
لە راگەیەندراوەکەدا كه پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان ل پەرلەمانی کوردستان، کە ئەمڕۆ پێنجشەممە 24-6-2021 بڵاوى كردۆته‌وه ، ده‌لێ: هیچ ئەندامێکی فراکسیۆن بۆ بەرژەوەندیی تایبەتیی خۆی سەردانی هیچ پرۆژەیەکی وەبەرهێنانی نه‌كردووه و، داوا لە سەرۆکی پەرلەمان دەکات ”هه‌ر ئه‌مڕۆ لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه پێكبهێنێت و ئەم بابەتە دوا نەخات و هەرکەسێک پلەو پێگەی خۆی بۆ بەرژەوەندی کەسی بەکار هێناوە ناوی بهێنرێت و کە ئەنجام دەستکەوت ڕێوشوێنی یاسایی لەبەرانبەرییان بگیرێتە بەرو هەستی کەس بە ناحەق بریندار نەکرێت“.
دەقی راگەیەندراوەکەى وته‌بێژى فراكسيۆنى پارتى :
ڕاگه‌ێندراوێك لە وتەبێژی فراکسیۆنی پارتی لەبارەی نووسراوێکی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان
نوسراوێك بە واژۆی بەڕێز سەرۆکی پەرلەمان ئاراستەی ئەنجوومەنی وەزیران کراوه لەبارەی ئەوەی پەرلەمانتاران بۆیان نییە سەردانی پڕۆژەکانی وەبەرهێنان بکەن بەتەنها بەمەبەستی بەدواداچوون و ئه‌وه‌ی له تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان لێكدانه‌وه‌ی بۆ ده‌كرێت گوایه له‌سه‌ر هه‌ڵه‌ی چه‌ند په‌رله‌مانتارێكه و پێگه‌ی خۆیان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی كه‌سی به‌كارهێنابێت .
بە خۆشحاڵییەوە ڕایده‌گه‌ێنین كه هیچ ئه‌ندامێكی فراكسیۆنی پارتی نین و په‌رله‌مانتارانی فراكسیۆنه‌كه‌مان په‌روه‌رده و گۆشكراوی ڕێبازی بارزانین، هەموو هەڤاڵانمان لەهەموو لێژنەکان و بەتایبەت لێژنەی وەبەرهێنان، پیشەییانە کاریان کردووەو باش دەزانن باش و خراپ چییە.
بۆیە داوا له به‌ڕێز سه‌رۆكی په‌رله‌مان دەکەین هه‌ر ئه‌مڕۆ لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه پێكبهێنێت و ئەم بابەتە دوا نەخات و هەرکەسێک پلەو پێگەی خۆی بۆ بەرژەوەندی کەسی بەکار هێناوە ناوی بهێنرێت و کە ئەنجام دەستکەوت ڕێوشوێنی یاسایی لەبەرانبەرییان بگیرێتە بەرو هەستی کەس بە ناحەق بریندار نەکرێت.
پێشەوا هەورامانی
وتەبێژی فراکسیۆنی پارتی