له خواكوڕكهوه … لیستی دووەمی ناوی ئەو زیندانییە سیاسییانەی مینحەی مانگانە دەیانگرێتەوە بزانه
وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان لیستی دووەمی ئەو زیندانییە سیاسییانەی بڵاوکردەوە کە مینحەی مانگانەیان بۆ خەرجدەکرێت .
له نووسراوێكدا كه ليستى ناوى زيندانييه سياسييهكان هاوپێچ كراوه و واژووى عەبدوڵڵا حاجی مەحموود، وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانى لهسهره و ليستهكه له 197 کەس پێكدێت تێدا هاتووه:”دوا بەدوای فەرمانمان ژمارە (٤۷٤) لە رێکەوتی ۲٤ / ٦ / ٢٠٢١ تایبەت بە خەرجکردنی منحەی (۱۹۷) زیندانیکراو و گیراوی سیاسی وەک قۆناغی دووەم ئەو بەرێزانەی رێکارەکانی بایۆمەترى و بەڵێنامەی دادنوسیان کردووە لە کاتی ڕاگەیاندنی خشتەی موچەی وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان سەردانی بانکی بێخاڵ بکەن لە هەولێر بە مەبەستی وەرگرتنی منحەی مانگی ئایاری و حوزەیرانی ۲٠۲۱ .
۱ـ ئەو بەرێزانەی کە ڕێکارەکانی بایۆمەتری و بەڵێننامەیان تەواو نەکردووە، دوای تەواو کردنی سەردانی بانکی ناوبراو بکەن.
۲ـ ئەو زیندانیانەی کۆچی دواییانکردوە وارسەکانیان ڕێکارەکانی بەرێوەبەرایەتی کاروباری زیندانییەسیاسیەکان تایبەت بە یاسای خانەنشینی بەرکار تەواو بکەن دواتر سەردانی بانکی ناوبراو بکەن بۆ وەرگرتنی منحەکەیان.