سێزدە كەس لەسێدارە دەدرێن
ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند 13 کەس بە هۆی ئەوەی سەر بە داعش بوون سزای لە سێدارەدانیان بۆ دەرکراوە .
لە راگەیاندنی ئەنجومەنەکەدا هاتووە:”دادگای تاوانی کەرخ/ دەستەی سێیەم بەپێی ماددەی (2)ی (1، 3 و 7) و لە یاسای دژە تیرۆر لە ساڵی 2005 دا لەسەر 13 تۆمەتباری سەر بە چەتەکانی تیرۆریستی داعش سزای سێدارەی دەرکردووە”
وتیشی:”تیرۆرستان دانیان بە نیازیان ناوە لە مانگی ڕەمەزانی ساڵی 2019دا، بۆ ئەنجامدانی کردەوەی تیرۆریستی”