ئەنجوومەنی سەرکردایەتی سلێمانی – هەڵەبجەی پارتی: ئهوانهى ئهمرۆ تهقهيان له بارهگاى ئەنجوومەنەوە كرد دهستگیركران
ئهنجوومهنى سهركردايهتى سلێمانی – هەڵەبجەی پارتى ديموكراتى كوردستان له روونكردنهوهيهكدا لهبارهى تهقهكردن لهلايهن چهند كهسێكهوه له بارهگاى سهركردايهتى له شارى سلێمانى رايدهگهينێت : بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەلایەن کەسانێکی نابەرپرسەوە تەقە لە ئەنجوومەنی سەرکردایەتی سلێمانی هەڵەبجەی پارتی دیموکراتی کوردستان کرا، لە لایەن پاسەوانانی بارەگای ئەنجوومەنەوە تەقەکەرەکان دەسگیر کران، بۆ ڕێزگرتن لە یاسا تەسلیم بە لایەنی پەیوەندیدار کراون.
دهقی روونكردنهوهكه
روونکردنەوەیەک لە ئەنجوومەنی سەرکردایەتی سلێمانی – هەڵەبجەی پارتی دیموکراتی کوردستان
بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەلایەن کەسانێکی نابەرپرسەوە تەقە لە ئەنجوومەنی سەرکردایەتی سلێمانی هەڵەبجەی پارتی دیموکراتی کوردستان کرا، لە لایەن پاسەوانانی بارەگای ئەنجوومەنەوە تەقەکەرەکان دەسگیر کران، بۆ ڕێزگرتن لە یاسا تەسلیم بە لایەنی پەیوەندیدار کراون.
ئێمە لای خۆمانەوە رایدەگەیەنین ئەم جۆرە رەفتارانە خزمەت بە بەرژەوەندی گشتی ناکات دەبێتە هۆی شڵەژانی دەروونی خەڵک و شێواندنی بازاڕ، لەلایەکی دیکەوە ئەم رەفتارانە چەندە ئیستفزازکردنی پارتییە هێندە زیاتر سوکایەتییە بە یاسا و لایەنی پەیوەندیداری حکومەتی خۆجێی، بۆیە ئێمە لای خۆمانەوە داوا دەکەین هیچ هێزێک کێشەکانی خۆی نەگوازێتەوە بۆ فەزای گشتی، چونکە دواجار لەسەر ئاستی گشتی خۆیان باجی دەدەن. لای خۆمانەوە داوا دەکەین یاسا رێوشوێنی یاسایی خۆی بگرێتەبەر.
ئەنجوومەنی سەرکردایەتی سلێمانی هەڵەبجەی پارتی دیموکراتی کوردستان
24-6-2021