لە هێرشێکدا پێنج پۆلیس کوژران

لە هێرشێكی چەكداریدا لە باشووری کەرکوک پێنج پۆلیس كوژران، تائێستا ئەنجامدەری هێرشەکە ئاشکرا نەکراوە.

میدیاکانی عیراق بڵاویانکردەوە لە هێرشێكی چەكداریدا ئەمڕۆ هەینی 25ی حوزەیرانی 2021 پێنج پۆلیس لە باشووری كەركوك كوژران، ژمارەیەکی دیکەش بریندارن.

ئاماژە بەوەشکراوە تائێستا زانیاریی سەبارەت بە هێرشبەرەكان ئاشكرانەكراوە و نازاندرێت چ گروپێکی چەکداری هێرشەکەی ئەنجامداوە.

Back to top button