ئهمڕۆ پلهکانى گهرما 50 پلهیش تێدهپهڕێنێت
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی عیراق هۆشداری زیاتر بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما دەدات، بەشێوەیەک پێشبینی دەکەن پلەکانی گەرما بۆ 60 پلەی سەدی بەرزببێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی عیراق پێشبینی دەکات پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو زۆر بەرزببێتەوە و کەشوهەوا گۆڕانکاری بەسەردا بێت، هۆشداری دەدات کاریگەری خراپی لەسەر رەوشی تەندروستیی دەبێت.
ئاماژە بەوەشکراوە پێشبینی دەکەن پلەکانی گەرما 50 پلە تێپەڕێنێت و لە هەندێک ناوچە بچێتە 60 پلەی سەدی.