پارێزگاری هەولێر، سەردانی هەولێر مۆڵی کرد

به‌ره‌به‌یانی ئه‌مرۆ هه‌ینی ئاگر له‌ هه‌ولێر مۆڵ كه‌وته‌وه‌ به‌هۆیه‌وه‌ ده‌یان دوكان سوتان.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی 2021.6.25، ئومێد خۆشناو، پازێزگاری هەولێر، سەردانی هەولێر مۆڵی کرد کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ بەهۆی ئاگرکەوتنەوە دەیان دوکان سووتان و بەشێکیشیان زیانییان بەرکەوت.

پارێزگاری هەولێر، لەسەردانەکەیدا وێرای هاوخەمی خۆی بۆ دوکاندار و کاسبکارانی مۆڵەکە بەهۆی ئەو زەر و زیانانەی لێیانکەوتووە، ڕایگەیاند: “دەستکراوە بەلێکۆڵینەوە لەهۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە و دۆزینەوەی هۆکاری سەرەکیی دروستبوونی ئاگرەکە”.

جێگەی باسە، هەولێر مۆڵ دەکەوێتە سەر شەقامی 30 مەتری شاری هەولێر، نزیک بە کاتژمێر 05:00ی بەیانیی ئەمڕۆ هەینی 2021.6.25 بەهۆی ئاگرکەوتنەوە دەیان دووکان بەتەواوی سووتان و بەشێکیش لە دووکانەکانی زیانیان پێگەیشت.

Back to top button