وێنه : شارێکی دێرین لە باشووری عێراق دۆزرايهوه کە تەمەنی چوارهەزار ساڵ دەبێت
شوێنەوارناسانی رووسی دۆزینەوەی شارێکی دێرینی نەناسراویان لە باشووری عێراق ئاشکرا کرد، شوێنەوارناسان دەستیان کرد بە تۆژینەوەی باڵەخانە نزیکەکانی “تەل دحێلە” لە پارێزگای زیقاری باشووری عێراق و ئەو شوێنە نیشتەجێبوونە کۆنەیان دۆزییەوە.
پێشبینی دەکرێت ئەو ناوچەیە لە نیوەی هەزارەی دووەم و هەزارەی یەکەم بەر لە زایین بوونی هەبووبێت، واتا لە نزیکەی 4 هەزار ساڵ بەر لە ئێستا.