پۆليسى هه‌ولێر تۆمه‌تبارێكى ده‌ستگير كرد
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسى پارێزگاى هه‌ولێر ئاشكراى ده‌كات كه تۆمهتبارێكيان ده‌ستگيركردووه به‌پێى مادده‌ى 406 له یاسای سزادانى عێراقى، .
له راگه‌يێندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسى پارێزگاى هه‌ولێر، له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) ئه‌مڕۆ هه‌ینى 25/6/2021، بڵاو يكردهوهو، تێيدا هاتووه: “بەشی پۆلیسی فریاکەوتنی هەولێر، لە گەڕەکی فەرمانبەران تۆمەتبارێکیان بە ناوی (ر. م. ک) پیشە نانەوا دەستگیر کرد، کە لە بنکەی پۆلیسی شەمامک بەپێی ماددە 406 لە یاسای سزادان، داوا کرابوو”.
له راگهيێندراوهكهيدا پۆلیسى هه‌ولێر ئه‌وه‌شى خستووه‌ته ڕوو،كه ئێستا تۆمه‌تباره‌كه به بڕیارى دادوه‌رى لێكۆڵینه‌وه، ڕاگیراوه.”