ژیاننامه‌ی رۆژنامه‌نووسی شه‌هید شیفا گه‌ردی

خواكوڕك

 

شیفا زکری ئیبراهیم، ناسراو بە شیفا گەردی

لە 1-7-1986 لە ئاوارەی لە ئێران لەدایکبووە.

لە ساڵی 2006 پەیمانگای تەکنیکی  بەشی کۆمپیوتەری تەواوکردووە.

لە ساڵی 2013 بەشی راگەیاندنی لە کۆلێژی ئەدەبیاتی زانکۆی سەلاحەدین تەواوکردووە.

– لەساڵی 2007 تاوەکو ساڵی 2010 لەگەڵ کاری رۆژنامەنووسی کاری مامۆستایەتی کردووە.

– لە ساڵی 2006 دەستی بە کاری راگەیاندن کردووە.

– لە سەرەتای دامەزاردنی تۆڕی میدیایی رووداو، وەک ئەستێرەیەکی دیاری شاشەی رووداو دەرکەوتووە.

– بەڕێوەبەری بەشی ئاوتپووتی رووداو بوو.

– لە سەرەتای دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی موسڵ بەرنامەی فۆکەس موسڵی پێشکەش دەکرد.

– بەشێوەیەکی مەیدانی وەک رۆژنامەوانێکی جەنگی لە میحوەرەکانی جەنگ ئامادە دەبوو و راپۆرتی دەکرد.

Back to top button