سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پیرۆزبایی له دانه حوسێن ده‌كات
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له تویتێكدا پیرۆزبایی له كچه یاریزانی عێراقی دانه حوسێن ده‌كات كه به‌م دواییه له پاڵه‌وانێتی گۆره‌پان و مه‌یدانی وڵاتانی عه‌ره‌بی له تونس ڕیكۆردێكی پێوانه‌یی له پێشبڕكێی ڕاكردنی سه‌د مه‌تری خانمان تۆماركرد‌و پله‌ی یه‌كه‌م و میدالیای زێڕی پێشبڕكێكهی به كاتی یازده چركه‌و بیست وسێ له سه‌دای چركه‌یه‌ك به‌ده‌ستهێنا.
ئه‌مه‌ش ده‌قی تویتهكهیه، پیرۆزبایی له خانمه وه‌رزشوانی عێراقی دانه حوسێن ده‌كه‌م بۆ به‌ده‌ستهێنانی میدالیای زێڕو شكاندنی ریكۆردی پێوانه‌یی له بیستودووه‌مین پاڵه‌وانێتی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی وڵاتانی عه‌ره‌بی بۆ پیاوان و خانمان، هیوای سه‌ركه‌وتن و ئه‌نجامی باشترت بۆ ده‌خوازم، وڵاته‌كه‌مان له سه‌رجه‌م بواره‌كاندا زۆر پێویستی به خانمی ئۆقره‌گری وه‌ك تۆیه كه چاوی لێ بكرێت و شانازی پێوه‌بكرێت، پیرۆزه له هه‌موو عێراقیه‌كان.